ئێرانییەکان بەمەبەستی فرۆشتنی گورچیلەیان ڕوودەکەنە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حسێن بیکەلری سەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی نەخۆشانی گورچیلە لە کرماشان ڕایگەیاند، “بەشێک لەو ئێرانییانەی هەژارن دەیانەوێت بچنە عێراق و لەوێ گورچیلەیان بە نرخێکی زۆر و بە دۆلار بفرۆشن”.

ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ ڕۆژی هەینی لە زاری حسێن بیکەلری بڵاویکردەوە، “بەشێک لەو ئێرانییانە پێیانوایە نرخی گورچیلە لە ئێران هەرزانە، بۆیە پەنادەبەنەبەر عێراق”.

ئەوەش هاتووە، رێژەی چاندنی گورچیلە لە ئێران کەمیکردووە، چونکە ئەو کەسانەی نەخۆشن ناتوانن بەو نرخە زۆرە گورچیلە بکڕن.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، نرخی فرۆشتنی فەرمی گورچیلە لەناو کۆمەڵەکانی پشتیوانی نەخۆشانی گورچیلە 80 ملیۆن تمەنە، بەڵام لە دەرەوەی ئەو کۆمەڵانە نزیکەی 150 بۆ 300 ملیۆن تمەنە.

لایخۆیەوە هۆشەنگ رەزوان، سەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی نەخۆشانی گورچیلە لە جەیلان ڕایگەیاند، “بەهۆی هەژاری و کێشە داراییەکان، ڕێژەی ئەو کەسانە زیادبووە کە دەیانەوێت گورچیلەیان بفرۆشن”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک