ئەمریكا دڵنیایی دەداتە یەكێتی ئەوروپا

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەمریكا دڵنیایی پێداون بەوەی بەبێ یەكێتی ئەوروپا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەگەڵ روسیادا ناكەن.

جۆسێپ بۆڕێڵ بەرپرسی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، ئێستا زیاتر لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگییان هەیە و نزیكبوونەوەی زۆر لە نێوانیاندا هەیە.

باسی لەوەشكردووە، ئەو پەیوەندییە بوەتەهۆی ئەوەی ئەمریكا دڵنیایی بداتە یەكێتییەكەیان بێ ئەوان هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ روسیادا ناكەن و تەنانەت هیچ گفتوگۆیەكیش لەگەڵ ئەو وڵاتە ناكەن.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی گرژییەكانی كازاخستان و پرسی ئۆكرانیاو ناتۆوە شاندی ئەمریكاو روسیا پێكەوە كۆبونەوەو هەردولا چەند پێشنیازێكیان بۆ ئەو پرسانە خستەڕوو، ئەوەش نیگەرانی یەكێتی ئەوروپای لێكەوتەوە كە ئەمریكا بێ ئاگاداری ئەوان لەگەڵ روسیا دەستی بە گفتوگۆكردووەو هەوڵی رێككەوتنی لەگەڵ دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا