پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان ڕەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە”، وتیشی: گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.