لە پارێزگایەكی هەرێم تاقیكردنەوەكان دواخران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە هۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان لە سنووری پاریزگای هەولێر

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبارێت، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان بڕیاردرا تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە، لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر جگە لە حەوزی سۆران تاقیكردنەوەكان ئەنجام نادرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دروست بوو.

رۆژی 17ی مانگی 12 ى ساڵی رابردوو، لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروستبوو بەهۆیەوە 12كەس گیانیان لەدەستدا، زیانی زۆری ماددیش بەهاووڵاتیان گەشت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک