بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەسرور بارزانی و مەزڵوم كۆبانێی كۆكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیك پرێس لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار دەستیكەوتووە، هەفتەی ڕابردوو بە دەستپێشخەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەریەكە لە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوە.

سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ تایبەت بووە بە كردنەوەی دەروازەی سنوری وەلید كە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان پێكەوە دەبەستێتەوە.

لەپاش كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، مەزڵوم كۆبانێ وتویەتی، “هەرگیز هەڵوێستەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كردنەوەی دەروازەی سنوری وەلید لەبیر ناكات”.

رۆژی 15-12-2021 كۆمەڵێك گەنج لە دەروازەی سنووریی سێمالكاوە ویستیان خاڵەكە تێپەڕێنن و بە نایاسایی بچنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی پاسەوانی سنووری پێشابوور رێگرییان لەو كەسانە كرد، لەو كاتەشەوە تاوەكو ئێستا دەروازەكە بەداخراوی ماوەتەوە.

دەروازەی وەلید دەكەوێتە نێوان ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە سنوری پارێزگای نەینەوا و لەنێوان دەروازەی سنووری رەبیعە و دەوازەی پێشابوورە، لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەشدایە. دەروازەكە 10 كیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی پێشابوورەوە دوورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا