هۆنۆر مۆبایلێکی نوشتاوەی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی نوشتاوەی هۆنۆر ماجیک ڤی بەتایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی هۆنۆر ماجیک ڤی کێشەکەی نزیکەی 288 گرامە، ئەستوریەکەی 6.7 ملیمە، توانای نوشتانەوەی هەیە، دوو شاشەی هەیە، شاشەی یەکەم لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 7.9 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1984/2272 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، شاشەی دووەم لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.45 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 42 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4750 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، زیوی و پڕتەقاڵی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا