پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی میکس فایف پڕۆ دەخاتەڕوو.
مۆبایلی شیاومی میکس فایف پڕۆ کێشەکەی 225 گرامە، ئەستوریەکەی هەشت ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730 ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+8+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128،256 یان 512 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە ڕەنگەکانی ڕەش، سپی و خۆڵەمێشی هەیە.