پەرلەمان لە مەحمود مەشهەدانی دەپرسێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی رەوشتی پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوە لە مەحمود مەشهەدانی دەكات بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی دەستور هەڵسوكەوتی كردوە لە كاتی یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە رەوانەكردنی پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی بۆ لیژنەی رەوشتی پەرلەمانیی بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جوڵاوەتەوە.

رۆژی 9 ی ئەم مانگە لە یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا مەحمود مەشهەدانی وەك سەرۆكی بەتەمەن دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد، بەڵام لەناكاو باری تەندروستی تێكچو رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

تا ئێستا رون نەبووەتەوە هۆكاری گواستنەوەی مەشهەدانی بۆ نەخۆشخانە سیناریۆ بوە یاخود بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا