جوتیارانی کورد لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەیان جوتیاری کورد لە گۆڕەپانی تەحریر لەناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە حکومەتی ناوەند کرد شایستەکانی ساڵانی رابردوویان بۆ دابینبکات.

یەکێک لەو جوتیارانە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، “جوتیاران گەنمیان رادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە، بەڵام حکومەتی ناوەند شایستەی ساڵانی 2014 – 2015 – 2016ی بۆ دابین نەکردوون کە لەکاتی خۆیاندا خەرجنەکرابوون”.

باسیان لەوەشکرد، شاندێکی جوتیارانی ناڕازی سەردانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دەکەن، تا دەستوەربداتە دۆسییەکەیان و کێشەکانیان بۆ چارەسەربکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک