چوارچێوەی هەماهەنگی حەلبوسی ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانی عێراق ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە محەمەد حەلبوسی ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.

ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “دووپاتی دەکەینەوە داننانێین بە ئەنجامەکانی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و دیاریکردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ خولی پێنجەم”.

دەشڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پاڵپشتی یاسایی نەبووە، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی ئەو دووانە لەکاتێکدا بووە کە مەحمود مەشهەدانی، کە سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمانی دەکرد وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، ئامادەیی نەبوو و لە نەبوونی ئەودا دەنگ لەسەر سەرۆک و جێگرەکەی درا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دروستبوونی پشێوی لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، ڕۆژی یەکشەممە هێرشکرایەسەر مەحمود مەشهەدانی و بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشانە کرا.

لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی عێراقدا، محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک