پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ دەرکەوتنی گۆڕاێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی ئۆمیکرۆن جارێکی دیکە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرەو کەمبوون دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گرنگی بەو خواردن و بەهاراتانە بدرێت کە بەرگری لەش بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهێز دەکەن.
زاناین باس لە گرنگی بەهاراتەکانی مێخەک و بیبەری ڕەش لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکان دەکەن، چونکە بەرگری لەش بەشێوەیەکی بەرچاوو زیاددەکەن، مێخەک و بیبەری ڕەش لە بەشێکی زۆری ماڵەکاندا هەیە و سوودێکی زۆریان بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش هەیە.
بیبەری ڕەش، یەکێکە لە بەهاراتە زۆر باوەکان تامێکی بەهێز و تونی هەیە، تایبەتمەندی دژەهەکردنی هەیە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی جومگە و پێست دەکات، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر و کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە هەیە، لە هەمووی گرنگتر بەرگری لەش بەهێز دەکات، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بۆ خواردن و زەڵاتەکان زیادبکرێت.
مێخەک، یەکێکە لەو بەهاراتانەی لە چەندین بەشی جیاوازی خواردندا بەکاردەهێنرێت و تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی، مەنگەنیز و ڕیشاڵەکان، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسک و ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە، هەروەها بەرگری لەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، مێخەک لەبەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا دەتوانرێت بەکاربهێنریت، لەگەڵ ئەوەشدا وەک خواردنەوە هاوشێوەی چا دەتوانرێت بخورێتەوە.