كومان شوێنی میسی دیاری كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ڕۆژنامەكانی وڵاتی ئیسپانیا هەواڵی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی و دەست كردنەوەی بە مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ بەرشەلۆنەیان بڵاو كردەوە هەروەك ئەوەش ئاشكرا بوو كە ئیدی لیۆ لە پلانەكانی كومان دا لە كوێ‌ و چۆن یاری دەكات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە بەرشەلۆنەوە هەواڵەكەی بڵاو كردەوە تیایدا ئاشكرای كردووە: بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری ئەنجام بدات بۆ ئەو مەبەستەش كومان لیۆی ئاگادار كردۆتەوە كە ئەو بە وێنەی سەرەتاكانی دەركەوتنی دەگەڕێتەوە لای ڕاستی هێڵی هێرشبردنی یانەكە تا بواری بۆ بڕەخسێنێت زیاتر بە ئازادی بجووڵێتەوە هەروەك تەواوی ئەركە بەرگریكارانەكانی ناوبراوی هەڵگرتووە و ئاگاداری كردۆتەوە كە لە پێشەوە بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: كومان شێوازی یاری كردنی یانەكە بە تەواوەتی دەگۆڕێت پلانی یاری كردن لە 4 – 3 – 3 وە دەگۆڕێت بۆ پلانی 4 – 2 – 3 – 1 ئەو پلانەی زۆرترین یاریزانی تیادایە لە پشت هێرشبەرەوە تا بە تەواوەتی ئازادی بۆ دروست بكەن و بواری زیاتری گۆڵ تۆمار كردنی بۆ بڕەخسێنن.

جێی باسە بەو شێوە پلانی یاری كردنەی كومان پێ‌ دەچێت لای چەپیش یاری بە یەكێك لە یاریزانە لاوەكان یان فاتی یان دێمبلی یاخود ترینكاو بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا