پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە و هەر بە کەمتر لە 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 81 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 99 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو نرخەکانی نەوت بەڕێژەی %5 زیادیکرد لەدوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کازاخستانەوە کێشە کەوتە بەشێک لە هێڵەکانی شەمەندەفەر و زیانی بە بەرهەمهێنان لە گەورەترین کێڵگەی نەوتیی ئەو وڵاتە گەیاند.