تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی 11ئای هایپەرچارج دەخاتەڕوو.

مۆبایلی شیاومی 11ئای هایپەرچارج کێشەکەی 204 گرامە، ئەستوریەکەی 8.3 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە، شاشەکەی بە شوشەی گۆرێلا گڵاس فایف داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.

Xiaomi 11i HyperCharge to launch in India soon with 8 GB of RAM, 128 GB of  storage and 120 W wired charging - NotebookCheck.net News

چارەسەرکەرری میدیا تەک دایمێنسیتی920 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدقیەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سەوز، مۆر و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا