ساڵی ڕابردوو داهاتی دەستەی ژینگەی هەرێم نزیکەی 333 ملیۆن دینار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، “لەماوەى ساڵى ڕابردوودا نزیکەى سێ هەزار پرۆژە مۆڵەتى کارکردنیان لە دەستەى ژینگە پێدراوە و بۆ چاککردن و پاراستنى ژینگەى کوردستانیش نزیکەى دوو هەزار و 500 پرۆژەیان ئەنجامداوە”.

عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو توانرا هەرێمى کوردستان بخرێتە سەر نەخشەى جیهانى گۆڕانکارى کەش و هەوا.

دەستەى ژینگەى هەرێم لەبارەی کۆی گشتی ئەو داهاتەی لە ساڵی 2021 کۆیکردووەتەوە ئاشکرایکرد، “332 ملیۆن و 666 هەزار دینار داهات بووە و 250 دۆنم زەویش لە پرۆژەکان وەک پرۆسەى لە جیاتى سەوزکردن بەکارهێنراوە لە خزمەتى ژینگەى کوردستان و ئێستاش لە کوردستاندا 220 رێکخراوى ژینگەیی هەن و بۆردێکیان هەیە کە کاروبارەکانیان ڕایی دەکات.

باسی لەوەشکرد، “دوو هەزار و 876 پرۆژەى جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێدراوە و 48 پرۆژە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە و پێنج هەزار و 249 پرۆژە بەدواداچوون و پشکنینیان بۆ کراوە و پێنج هەزار و 542 پشکنین لە 26 هەزار و 131 نموونەى وەرگیراوى ژینگەى کوردستان کراوە و بۆ پاراستن و چاککردنى ژینگەش دوو هەزار و 415 چالاکی ژینگەیی ئەنجام دراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا