نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 90 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ساڵی رابردوو بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد تا کۆتایی ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 90 دۆلار، بەڵام لەگەڵ هاتنی ساڵی 2022 پێشبینییەکە بەدینەهات و نرخی نەوت زیاتر دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا