پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەكتاش عابدین شاعیر، نوسەر و دەرهێنەری كورد و ئەندامی كۆمەڵەی نوسەرانی ئێران سەرلەبەیانی رۆژی 8_1_2022 لە تەمەنی47 ساڵیدا لە زیندانەكانی ئێران گیانی لە دەستدا، تا ئێستا وردەكاری گیان لە دەستدانەكەی ئاشكرانەبووە.
كۆمەڵەی نوسەرانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی گیان لە دەستدانی بەكتاش عابدینی پشتڕاست كردەوە، لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەكتاش عابدین زیندووە، چونكە ڕوحی ئازادیخوازی و بەرخۆدان لەدژی زوڵم و ستەم زیندووە و لە ماوەیەكی نزیكدا وردەكاریەكانی ئەو ستەمەی لە عابدین بەكتاش كراوە، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین.”
بەكتاش عابدین لە 6 ی تشرینی یەكەمی 2021 دەستگیركرا و دادگای ئێران شەش ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاند، حكومەتی ئێران تۆمەتی “بانگەشە لە دژی رژێم” و “تێكدانی ئارامی و ئاسایشی نەتەوەیی” دابووە پاڵ بەكتاش عابدین.
لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، وینەیەكی بەكتاش عابدین بڵاوكرایەوە كە پێیەكانی زنجیر كرابوون و لەسەر تەختی نەخۆشخانە بوو و ئەوەش تۆڕەیی و ناڕەزایی ڕای گشتی لێكەوتەوە.