ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ ناین بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ ناین کێشەکەی 206 گرامە، ئەستوریەکەی 8.4 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1500 مۆمە.

vivo IQOO 9 5G smartphone is now available at Giztop for $769 - Gizmochina

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+12+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128 یان 256 یان 512 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4700 میلی ئەمپێرە، سێ ڕەنگی جیاوازی هەیە ئەوانیش، ڕەش، سپی و پڕتەقاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا