زیاتر لە 28 هەزار کۆچبەر پەڕینەوە بۆ بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەرانڕرایگەیاند، “زیاتر لە 28 هەزار و 300 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕینەوە بۆ بەریتانیا”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەکرد، “لە ساڵی 2021 زیاتر لە 28 هەزار و 300 کۆچبەر خۆیان گەیاندۆتە شاری دۆڤەری بەریتانیا”.

ئاشکراشی کرد، “ئەمە سێ ئەوەندەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەیە کە لە ساڵی 2020دا گەیشتونەتە بەریتانیا”.

ئەوەش هاتووە، “بەلایەنی کەمەوە 44 کۆچبەر کە منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگای لوتکە ئەوەی خستەڕوو، “زیاد بوونی ڕێژەی کۆچکردن بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ خۆش بوونی کەش و هەوا و نەمانی سەرما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەیان هەزار هاوڵاتی پەناببەنەوە بۆ کۆچی نایاسایی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا