لە ئێران پەیکەری قاسم سولەیمانی دەسوتێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، “لەدوای پەردەلادان لەسەر پەیکەری قاسم سولەیمانی، پەیکەرەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە باشوری رۆژئاوای ئێران ئاگری تێبەردرا”.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئێران، “ئەو پەیکەرەی کە وەک ڕێزلێنان بۆ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دروستکرابوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردراوە”.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەربە حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، “سوتاندنی پەیکەری قاسم سولەیمانی هاوشێوەی ئەو تاوانەیە کە بە شەو لە فڕۆکەخانەی بەغدا ئەنجامدرا”.

سەرەتای ساڵی 2020، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەڕێی هێرشێکی ئاسمانییەوە کرانەئامانج و کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا