ئەردۆغان: تورکیا یەکێکە لە سێ یەکەمین وڵاتەکانی بەرهەمهێنانی درۆنی جەنگیی لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی یەکێکە لە سێ یەکەمین وڵاتەکانی بەرهەمهێنانی درۆنی جەنگیی لە جیهاندا.

ئەردۆغان لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی وێستگەی نیشتیمانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی لە ئەنقەرەی پایتەخت ئاشکرایکرد، “حکومەتەکەی دەیەوێت ساڵی 2023 فڕۆکەیەکی نوێی جەنگی بەرهەمبهێنێت و نمایشی بکات بۆ هەموو جیهان”.

وتیشی: بودجەی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی بەرگری لە 5.5 ملیار دۆلارەوە بۆ 75 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە لەوکاتەی کە پارتی داد و گەشەپێدان دەسەڵاتی بەسەر تورکیادا گرتووە.

باسی لەوەشکرد، “فرۆشی ساڵانەی کەرتی پیشەسازی بەرگری لەو ماوەیەی پارتی داد و گەشەپێدان تورکیای بەڕێوەبردووە، لە ملیارێکەوە بۆ 10 ملیار دۆلار زیادیکردووە”.

بەپێی قسەی ئەردۆغان، “تورکیا یەکێکە لەو 10 یەکەمین وڵاتەی کەشتی جەنگیی تایبەت بەخۆی بەرهەمدەهێنێت و یەکێکیشە لەو سێ یەکەمین وڵاتەی لە جیهاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاسایی و چەکداری و جەنگیی بەرهەمدەهێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا