پۆڵەتیك پرێس هەڵوێستی نوێی فراكسیۆنی گۆڕان لەبەغدا ئاشكرادەكات

ئەم بابەتە 67 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی نوێ‌ لەبارەی كێشەكان لەگەڵ جڤاتی نیشتمانی‌و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكەی رادەگەیەنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەفراكسیۆن گۆڕانەوە دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، هەڵوێستی نوێی فراكسیۆنەكە ئەوە دەبێت، كە هەموو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئۆرگانە فەرمییەكانی گۆڕان رادەگرن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو هەڵوێستەی فراكسیۆنی گۆڕان بەردەوامدەبێت، تا داخوازییەكانیان جێبەجێدەكرێت، پەپێچەوانەوە ئەگەر داخوازییەكانیان جێبەجێنەكرێت، ئەوە وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كاردەكەن‌و پابەندی بڕیارەكانی گۆڕان نابن.

فراكسیۆنی گۆڕان پێنج ئەندامن لەپەرلەمانی عێراق‌و تائێستا دوو بەیاننامەیان لەبەرانبەر بەرپرسانی گۆڕان دەركردووەو لەبەیاننامەكان جەختیان لەكشانەوەی بزووتنەوەكەیان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.

لەبەرانبەر ئەوەشدا بەشێك لەبەرپرسانی گۆڕان لەخانەی راپەڕاندن‌و جڤاتی نیشتمانی رەتیدەكەنەوە بچنە ژێر باری جێبەجێكردنی ئەو داخوازییەو جەخت دەكەنەوە، كە لەحكومەتی هەرێم ناكشێنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک