پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچووک و ژنێک لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس دۆزرایەوە”.
شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو تەرمە هی ئەو کۆچبەرانەی ڕووداوی 21ی کانوونی یەکەمی 2021ی دوورگەی سانتۆرینییە کە تیایدا یەختێکی کۆچبەرانی کورد نقوم بوون”.
وتیشی: لە سەرەتادا تەرمی منداڵێکی بچووک دۆزرایەوە و پاش ماوەیەکی کەم تەرمی ژنێکیش دۆزرایەوە، بەهۆی بوونی پشووی فەرمی لەیۆنان نەمانتوانی پەیوەندی بە لایەنەپەیوەندیدارەکان بکەین”.
باسی لەوەشکرد، “لەڕۆژانی داهاتوودا زانیاری وەردەگرین سەبارەت بە دیاریکردنی ناسنامەی ئەو دوو کۆچبەرە”.