کازمی خۆی سەرپەرشتی کاروبارەکانی پارێزگای نەجەف دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، خۆی سەرپەرشتی پارێزگای نەجەف بکات کە بۆ موسوڵمانانی شیعە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان.

لە بەیاننامەیەکدا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، “هاتنمان بۆ نەجەف پڕۆسەیەکی ئیدارییە نەک سیاسی، تا لەنزیکەوە ئاگامان لە دۆخی پارێزگاکە بێت و هاوکاری و خزمەتگوزاریی پێشکەشی دانیشتوانی بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ تیمێکی گەورەی وەزاری هاتووم بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند بڕیارێکی بەپەلە، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگاکە و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پشتیوانیکردنی نەجەف لەو پێداویستییانەی هەیەتی”.

رۆژی چوارشەممەش سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، تا ئێستا مستەفا کازمی پارێزگاری نوێی بۆ نەجەف دانەناوە و بەهۆی ئەو سەنگە کۆمەڵایەتی و ئایینی و نێودەوڵەتییەی هەیەتی، خۆی سەرپەرشتی کاروباری پارێزگاکە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای نەجەفی کرد، ئامانج لە سەردانەکەشی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کێشەکانی ئەو پارێزگایە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتووانەکەی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا