داهاتی دەروازە سنوورییەكان بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق، ئاماری داهاتەكانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2020، داهاتەكانیان بەڕێژەی 15% زیادیكردووە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە ساڵی 2021دا یەك ترلیۆن و یەك ملیار و 413 ملیۆن و 860 هەزار دینار بووە، داهاتی ساڵی 2020ی گومرگ و دەروازە سنوورییەكانی عێراق 863 ملیار و 161 ملیۆن و 393 هەزار دینار بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی گومرگەكان بۆ رێنماییەكانی مەحموود زوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە دەگەڕێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە، توانیویەتی لە رێگەی زنجیرەیەك رێنمایی و كاری تۆكمەوە، لە ماوەیەكی كەمدا ئاستی داهاتەكانی لەساڵی 2021دا بۆ 15% بەرزبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا