كازمی دڵنیایی لە رادەستكردنی سەربازگەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایدا لەوەی، بوونی هێزی شەڕكەری ئەمریكی لە عێراق كۆتایی هاتووەو تەواوی سەربازگەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رادەستی ھێزە عێراقییەكان كراونەتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزی شەڕكەری ئەمریكی لە عێراق كۆتایی ھاتووەو ئێستا سەربازگەكانی ھاوپەیمانانیش لەلای ھێزە عێراقییەكانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەنها بەشێك لە هێزە بیانییەكان ماونەتەوە، بەڵام شەڕكەر نین، بەڵكو تەنها راوێژكارین.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا كازمی باسی لەوەكرد، بەئامانجگرتنی سەربازگەكان بۆ نانەوەی پێشووی و تێكدانی ئارامی عێراقە، بەگرنگیشیزانی پێداچوونەوە بە كاروباری هێزە ئەمنییەكاندا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا