بارزانی و فالح فەیاز پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و حەشدی شەعبی كۆبونەوەو تاوتوێی ئەنجامدانی یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبونەوەو تاوتوێی دواین پرسەكانی عێراقیان كرد.

بەپێی راگەیەنراوێك، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین هەوڵەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ كراوە.

پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق بڕیاریدا رۆژی 10ی ئەم مانگە یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی بخۆن.

لە ئێستاشدا كۆبونەوەو گفتوگۆی لایەنەكان بۆ چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ گەرم و گوڕی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام هێشتا زۆرینەی لایەنەكان لەسەر میكانیزمی پێكهێنانی حكومەت نەگەشتونەتە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا