پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو لەنێوان 12.500 بۆ 13.500 دینار دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “کارکردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له مانگی رابردوودا له‌نێوان (274) بۆ (300) سه‌عاتدا بووه و هه‌ر سه‌عاتێك به (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 12.500 هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار به‌موه‌لیده ده‌كه‌ن”.