پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن فاکەڵتی ئابووری بازرگانی لە زانکۆی نەهرەین ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەرهەمداری فەرمانبەرانی عێراق لە رۆژێکدا تەنیا 17 خولەکە.
لەوبارەیەوە نەغم نیعمە، راگری فاکەڵتییەکە باسی لەوەکرد، “بەرهەمداری فەرمانبەرێکی عێراق لە رۆژێکدا 17 خولەک تێپەڕناکات”، وتیشی: گەیشتنی هەر فەرمانبەرێک بۆ دەوام لەنێوان سەعات 8:05 خولەک تا سەعات 9:00ی بەیانییە.
ئاشکراشی کرد، “دواتر فەرمانبەران نانی بەیانی دەخۆن کە هەندێک جار تا سەعات 10:30 دەخایەنێت، دوای ئەوەش زۆربەی کات لە دامودەزگا حکومییەکاندا یان کارەبا دەبڕێت یان کێشەی تەکنیکی دروستدەبێت، لەو ماوەیەشدا فەرمانبەران لەکارەکانیان دەوەستن، هەندێک جاریش لە سەعات 12:00ەوە مۆڵەتی کاتیی وەردەگرن و دەچنەوە ماڵەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق پێویستییەکی زۆری بە زیادکردنی بەرهەم و زیادکردنی سەعاتەکانی کارکردنە تا لەڕووی ئابوورییەوە گەشەبسەنێت و بگاتە ئاستی دەوڵەتە گەشەسەندووەکان”، وتیشی: زۆری پشووەکان مامەڵەی هاوڵاتیان و پڕۆژە بازرگانییەکان دوادەخات.