تایبەتمەندیەکانی پادێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی پادە نوێیەکەی ئۆپۆ پاد دەخاتەڕوو.

ئامێری ئۆپۆ پاد کێشەکەی 515 گرامە، ئەستوریەکەی 6.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

Oppo tablet specs and price leak - GSMArena.com news

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، لە بەشی پشتەوە دوو کامێرای بەدیقەی(50+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8600 میلی ئەمپێرە، ئامێرەکە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەشی هەیە، نرخەکەشی نزیکەی 385 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا