حكومەت تاوتوێی داڕشتنی میدیایەكی سەربازیانەی نیشتمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم تاوتوێی داڕشتنی میدیایەكی سەربازیانەی نیشتمانیان كرد كە تیایدا پڕەنسیپەكانی زانستی رۆژنامەوانی و ئاسایشی نیشتمانی پارێزراو بێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ۳ی ۱ی ۲۰۲۲، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، پێشوازی لە دكتۆر جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و وتەبێژی فەرمی حكومەت كردو لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە، لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی میدیایی، بۆ رێكخستنەوەی راگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمی وەزارتی پێشمەرگە بەتایبەتی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆبونەوەیەدا، بڕیاری قەدەغەكردنی چوونی میدیاكان بۆ ناو بەرەكانی جەنگ و میحوەرەكانی پێشمەرگە و قەدەغەكردنی لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی بەهەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەم درا.

ئەوەشهاتووە، هەردولا جەختیان لەوەكردوەتەوە، هەر فەرماندە و یەكەیەك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای سەربازی دەكەنەوە، هاوكات بۆ ئەو میدیایانەی پابەندی بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە نابن، نوسراوی فەرمییان بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و دەزگاكانی راگەیاندن ناردووە ئەوەش بەمەبەستی لێپرسینەوەی یاسایی و ئیداری پێویست.

بەپێی هەواڵی وەزارەتی پێشمەگە لەو كۆبونەوەیەدا، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختیكردەوە، لەسەر هاوكاری وهەماهەنگی حكومەت، بۆ سەرخستنی ئەو بڕیار و راسپاردانەی، كە دەركراون لەمەڕ كاری هاوبەش.

هاوكات جوتیار عادل وتوشیەتی، “وەكو حكومەتی هەرێم، ئامانجمانە رێگە لەو پەرتەوازییەی میدیا بەشێوەیەكی گشتی بگرین و هەمووان بەیەكەوە، بەرەو رێگا راستەكەی میدیا بە دیاریكراوی لەبواری سەربازی و ئاسایش و ئەمنیدا بڕۆین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا