لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی چی كرا.. پۆڵەتیك پرێس ئاشكراى دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 3_1_2022 یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ساڵی نوێدا لە شاری كەركوك بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەك بڕیاردەركران پەیوەست بە بارودۆخی هەرێم و پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا بڕیارمانداوە لەگەڵ پارتی و لایەنە كوردییەكانی دیكە دەست بە گفتوگۆبكەین لەسەر پشكی كورد لە حكومەتی داهاتووی عێراق، بەو پێیەی 9ی ئەم مانگە پەرلەمانی نوێی عێراق كۆدەبێتەوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن، ئێمەش پێمان باشە بە یەكڕیزی بچینە بەغدا.

وتیشی: لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆداین و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تریش دەست بە گفتوگۆدەكەین.

دەربارەی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق ئارێز عەبدوڵا وتی: چاوەڕوانی ئەنجامی گفتوگۆكانمانین لەگەڵ پارتی ئەو كاتە كاندیدی سەرۆككۆمار ئاشكرا دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا