بەوێنە.. خانویەکی ڕەش بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت وێنەی ئەو خانووە ڕەشە نامۆیەیان بڵاوکردەوە کە بەنرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتن دانراوە، نرخەکەی نزیکەی دەگاتە 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

سیس گودمان یەکێکە لە خاوەنی نوسینگەی خانووبەرە لە ئەمریکا دوای چاودێری، چاککردن و تەواوکردنی ئەو گۆڕانکاریانەی لە خانووەکەداکرا خانووەکەی لەئیلینۆیزی ئەمریکا بۆ فرۆشتن دانا، لەکاتێکدا لە مانگی ئابی ڕابردوو بەرامبەر 75 هەزار دۆلار کڕیبووی.

سیس گودمان تەواوی خانووە نوێیەکەی لە ناوەوە و دەرەوە بە بۆیەی ڕەش بۆیەکرد، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت تەنانەت سەقف و دیکۆری ماڵەکەش ڕەنگیان ڕەشە، وێنەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئینتەرنێت بڵاوبۆوە و خەڵک سەرسامی خۆیان بۆ دیکۆر و ڕەنگی ماڵەکە دەربڕی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک