پێنج نیشانە دەریدەخەن جەستەت ئالوودەی شەکر بووە

پۆڵەتیک پرێس

شەکر یەکێکە لەو ماددانەی ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بەکارنەهێنرێت مەترسیەکی زۆر بۆ جەستە دروست دەکات، بەکارهێنانی شەکر بەڕێژەیەکی زۆر چەندین کاریگەری لاوەکی وەک توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، زیادبوونی کێش، توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجە، دروستبوونی زیپکەی لێدەکەوێتەوە.

پێنج نیشانە دەریدەخەن جەستەت ئالوودەی شەکر بووە:

-شەکر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زیادبوونی کێش.

-هیلاکبوون و ماندووی زۆر دوای کارکردنی ڕۆژانە حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ماندووی بەردەوام و بێ هیچ هیلاکبوون و هۆکارێک نیشانەیە بۆ ئالوودەبوونی جەستە بە شەکر.

-هەناسەتەنگی بەردەوام نیشانەیەکی دیکەیە، چونکە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی شەکردا دەبێتە هۆی خێرا لێدانی ترپەی دڵ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ توشبوون بە هەناسەتەنگی.

Diabetes Grocery List

-بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن نیشانەیەکی دیکەی ئالوودەبوونی جەستەیە بە شەکر، بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خۆێن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

-یەکێک لە نیشانە زۆر نامۆکان ئەوەیە ئەو کەسانەی جەستەیان ئالوودەی شەکر بووە خواستیان بۆ خوێ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی جەستەت ئالوودەی شەکر بووە یان نا بۆئەوەی چارەسەری گونجاو وەربگریت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک