مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و شاندی پارتیش بۆ پرسێکی گرنگ دەچێتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە کاتژمێر 11ی بەیانی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری کەرکوک بکات.

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرکوک سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە شاندی پارتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دێتە سلێمانی.

لەماوەی رابردوودا دوو جاری دیکە شاندی پارتی هاتە سلێمانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و یەکڕیزی کورد لە بەغدا لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا