نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ دەستپێکی ساڵێکی نوێ و کرانەوەی بازاڕەکانی سوتەمەنی، نرخی نەوت بەرزبووەوە و 78 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 35 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ساڵی رابردوو نرخەکانی نەوت بەڕێژەی %50 زیادیکرد، بەتایبەتی لەدوای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابووری جیهان و زیادبوونی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێنا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک