وەرزشی عێراق دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سلێمانی یارییەكانی كۆمەڵەی باكوری پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بەڕێوەچوو بە سەركەوتوویی وەك یەكەم یەكێتی وەرزشی عێراقی كە پاش بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چالاكی دەست پێ‌ كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق مژدەی گەڕانەوەی سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی لە وڵاتی عێراق ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی تایبەتدا درجال ئاشكرای كردووە: (پشت بەستوو بەوەی كە لە جیهاندا دەگوزەرێت ئێستا و چالاكییە وەرزشییەكان بە چاودێری وردی تەندروستییەوە گەڕاونەتەوە ئێمەش وەك وڵاتێك كە سێكتەری وەرزش تیایدا زۆر گرنگ و باڵایە بڕیارماندا لە ژێر چاودێری وردی وەزارەتی تەندروستی دا سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكان بگەڕێنینەوە تا وەرزشكارانی عێراقیش وەك وەرزشكارانی ناوچەكە و ئاسیا و جیهان ئەوانیش بچنەوە نێو كەشی وەرزشی).

لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە: ڕۆژی شەممەی داهاتوو كە 12 – 9 دەكات ڕێگە دەدرێت بە یەكێتییە وەرزشییەكان دەست بكەنەوە بە چالاكییەكانیان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا