بەهای لیرەی تورکی دووبارە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

ئەمرۆ لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو، بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دووبارە دابەزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزارو 331 لیرەی تورکیە، تا ئێستا دیار نیە بەهاکەی لە چ کاتێکدا جێگیر دەبێت.

دوای ئەوەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا وتی، ئابوری تورکیا بەرەو قۆناغێکی باش دەبەین، بەهای لیرەی تورکی بەرزبووەوە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 999 لیرەی تورکی بوو، بەڵام ئەمرۆ دووبارە بەهاکەی دابەزی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک