بە ڤیدیۆ: تاڵیبان تەلەفزیۆن دەشکێنێت بۆ ئەوەی چیتر تەماشای نەکەن

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بلاو کرایەوە، کە تیایدا چەکدارانی تاڵیبان تەلەفزیۆنی هاوڵاتیەک دەشکێنن بۆ ئەوەی تەماشای نەکات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا وادەردەکەوێت، کە داوا لە پیاوەکە دەکەن چیتر تەماشای تەلەفزیۆن نەکات، پیاوەکە سوێند دەخوات کە چیتر تەماشای تەلەفزیۆن نەکات، بەڵام لە ناوخەڵکدا تەلەفزیۆنەکەی ورد و خاش دەکەن.

لەم بارودۆخەی ئێستای ئەفغانستاندا، کە بە قەیرانێکی خراپی خواردندا تێدەپەڕن، حکومەتی کاتی تاڵیبان هەندێک بڕیاری لاوەکی دەدات، وەک پەخش نەکردنی زنجیرەی بیانی لە تەلەفزیۆن و لە پێنەکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز لە لایەن ژنانەوە، هەروەها هێشتنەوەی ڕیش لە لایەن گەنجانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا