پۆڵەتیک پرێس
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی ماوەی خزمەتیان لە پێنج ساڵ زیاترە، دەکرێن بە هەمیشەیی.
حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەن بکرێن بە هەمیشەیی و دابمەزرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی داهاتوودا شایستە داراییەکان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت، حکومەت هەموو هەوڵێکی داوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، وتیشی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبن لە کارەکانیان .