سەدر داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەدر داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کۆتایی بە ئەرکی هێزە نێودەوڵەتیەکان بهێنێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمرۆ پێنج شەممە وتی، کۆتایی بە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکان نایەت، هەتا بە فەرمی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش نەنێرن و بنکەکانیان ڕادەستی سوپای عێراق نەکەنەوە.

سەدر داوای لە حکومەتی عێراق کردو وتیشی “پێوسیتە حکومەتی عێراق پاڵپشتی لۆجیستی ئەمنی بە شێوەیەکی تایبەت دابینبکات، هەروەها ئاسمانی عێراق بەکار نەهێنێت هەتا حکومەت پەسەند دەکرێت”.

هاوکات سەدر داوا دەکات، کۆتایی بە ئەرکی سەرجەم بیانیەکان بهێندرێت لە داهاتوودا بە ڕاوێژکارەکانیشەوە، وە ڕێگری بکرێت لە چوونی هەر هێزێکی سەربازی بۆ ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک