ڕیەڵ می تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می سی31 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڕیەڵ می سی31 کێشەکەی 194 گرامە، ئەستوریەکەی 8.5 ملیمە، شاشەکەی لەجۆر ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2412 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار ییان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا