دەوڵەتی یاسا: لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان فراکسیۆنی زۆرینە رادەگەیەنین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەتوان عەتوانی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە زیاتر لە 90 کورسی پەرلەمانی هەیە و لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان فراکسیۆنی زۆرینە رادەگەیەنێت.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکرد، “کار بۆ ئەوە دەکەین لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان هەرسێ سەرۆکایەتییەکە یەکلابکەینەوە”.

وتیشی: هەموو هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێزیان لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی گرتووە، هەرچەندە هیچ کام لەو هێزانە قایل نەبوون بەو بڕیارە، بەڵام رێزیان لێگرت و پەسەندیان کرد.

لە رۆژانی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسەندکرد، لە ئێستاشدا چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەل موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە نەجەف، بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەپێی قسەی وائیل رەکابی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بڕیارە کۆبوونەوەکە لە چوارشەممە یان پێنجشەممەی داهاتوو لەنێوان هادی عامری، فالح فەیاز، قەیس خەزعەلی و موقتەدا سەدر ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا