کوەیت لەبارەی راوکردنی باڵندەکانی عێراق هۆشداری دەداتە کوەیتییەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی کوەیت لە عێراق داوای لە هاوڵاتیانی کوەیت کرد خۆیان دووربگرن لە راوکردنی باڵندەکانی عێراق.

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی کوەیت لە عێراق داوای لە کوەیتییەکان کرد پابەندبن بە رێنماییەکانەوە و واز لە راوکردنی باڵندەکانی بیابانی سەماوە بهێنن لە پارێزگای موسەنا و ناوچەکانی دیکەی باشووری عێراق.

هاوکات، داوای لەو کوەیتییانە کرد کە ڤیزای عێراق بۆ بۆنە ئاینییەکان وەردەگرن و بەبیانووی ئەو بۆنانەوە لە عێراق باڵندە راودەکەن، واز لەو ئارەزووەیان بهێنن، چونکە پێچەوانەی یاسایە و خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.

باڵندەکانی عێراق دووچاری راوکردن دێن بەهۆی چەند هۆکارێکەوە لەنێویاندا هۆکاری ئابووری، راوکردنی باڵندە و دواتر فرۆشتنی لەناو عێراق و وڵاتانی دراوسێ بووەتە سەرچاوەیەکی داهات، بەمهۆیەوە سامانی باڵندەی ناوچەکانی خوارووی عێراق هەڕەشەیەکی گەورەیان لەسەرە، بەتایبەت کە چەندین جۆری دانسقەی باڵندە لە بیابانەکانی خوارووی عێراقدا بوونیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا