دەیان دۆنم زەوی جوتیارانی كوردی داقوق درانە سێ هاوڵاتی عەرەب

پۆڵەتیك پرێس

دادگای داقوق بڕیاریدا گرێبەستی 60 دۆنم زەوی دوو جوتیاری كوردی ناوچەكە هەڵبوەشێنێتەوەو بیانداتە سێ جوتیاری عەرەب.

زەوییەكان دەكەنە ئاوایی فەریق لە سنوری حەفتەغاز پێشتر بەدەست ئەو هاوڵاتییە كوردانەوە بووە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا بەبڕیاری دادگا لێیان وەرگیراوەتەوە ئەوەش لەسەر سكاڵای چەند جوتیارێكی عەرەبی ناوچەكە بووە، بەڵام پێشتر بەپێی گرێبەستەكان بڕیاربووە زەوییەكان تاوەكو ساڵی 2023 لای هاوڵاتییە كوردەكان بێت.

لە ئێستاشدا ئەو بڕیارەی دادگا نیگەرانی جوتیارانی كوردی ناوچەكەی لێكەوتوەتەوە، چونكە بەسەدان زەوی دیكە بەوشێوەیە كێشەكەیان بچێتە دادگا ئەوا ئەگەری هەیە لێیان وەربگیرێتەوە.

ئەو كێشەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ماوەی چەند ساڵێكە بەلێشاو عەرەبی هاوردە رەوانەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كراوە ئەوەش بەمەبەستی تەعریبكردنی ئەو ناوچانەو داگیركردنی زەوییەكان، چەندینجاریش لەسەر ئەو كێشانە پێكدادان لە نێوان جوتیارانی كوردو عەرەب روویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا