پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 79 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی، گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 90 دۆلار.