توركیا بەهۆكاری بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت لە رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت، رێژەی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادی كردوە، توركیاش بە هۆكاری ئەو زیادبونە تۆمەتباردەكات.

عەبدوڵا سەعدون، بەرپرسی سەنتەری راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا لەمیانی چاوپێكەوتێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار رایگەیاندوە، لەساڵانی رابردودا رێژەی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر زۆر كەم بووە، بەڵام دوای داگیركردنی ناوچەكانی سەرێ كانی و گرێ سپی لەلایەن توركیاوە رێژەكە زیادی كردوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆربەئاسانی مادەی هۆشبەر لەوناوچانەوە دەگوێزرێتەوە بۆناوچەكانی ژێردەسەڵاتی ئێمە.

وتیشی، زۆربەی ئەو مادە هۆشبەرانەی كە رەوانەی ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكرێن لەو ناوچانەوە دەهێنرێن كە لەلایەن توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتەوە داگیركراون.

بەپێی ئەو ئامارانەی كە سەنتەری راگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆ لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردوونەتەوە، لەمساڵدا زیاتر لە (1600) دۆسیەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەبووە، لەو ژمارەیەش (919) دۆسیەیان تایبەت بوون بە بەكارهێنان و (282) دۆسیەی دیكەش تایبەت بوون بە بازرگانیكردن و (417) دۆسیەی دیكەشیان تایبەت بووە بە بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا