پۆڵەتیک پرێس
پەتاتەی شیرین یەکێکە لەو خواردنانەی لە وەرزی زستاندا سوودێکی زیاتری هەیە، بۆیە باشترە ڕێژەیەکی زیاتری لێبخورێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزا و دژەئۆکسانەکان.
پەتاتەی شیرین ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و ئەی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە بەرامبەر نەخۆشی و ئەنفلۆنزا لە وەرزی زستاندا، یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و ئێسک هەیە.
تایبەتمەندی دژەهەوکردنەکانی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ئەمەش ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی ترپەی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێندا هەیە.