بەڤیدۆ..بەستنی شەشەم درێژترین ڕووبار لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

ڕووباری زەرد یان هوانگ دووەم درێژترین ڕووباری چینە دوای ڕووباری یانگستی، هەروەها شەشەم درێژترین ڕووباری جیهانە.

درێژی ڕووبارەکە نزیەکی 5464 کیلۆمەترە، لە چیاکانی بایانکالا لە رۆژئاوای چینەوە سەرچاوەی گرتووە، دەڕژێتە دەریای بۆهایەوە، سەرەتا بەرەو باکوری ڕۆژهەڵات دەڕوات دواتر بەرەو باکور دەگۆڕێت بۆ دروستکردنی کەوانەیەکی گەورە بەرەو باکوری ناوچەی مەنگۆلیا، لەکۆتایدا بەرەو ڕۆژهەڵات دەگۆرێت بۆ دروستکردنی کەوانەیەک لە نزیک باکوری ڕۆژهەڵاتی کەنداوی خەلیج.

ڕووباری زەرد بە دووەم درێژترین ڕووباری چین دادەنرێت، لە باکوری ڕۆژئاوای هینسینگەوە سەرچاوە دەگرێت و بەناو نۆ پارێزگاری چیندا تێدەپەڕێت، بەپێی ڕۆژنامەکان شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوویکردۆتە چین، ئەمەش هۆکارە بۆ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو و بۆتە هۆی بەستنی ڕووی ئاوی ڕوباری زەرد.

لەڤیدۆکەدا دەرکەوتووە ڕووی ئاوی ڕووبارەکە بەشێوەیەکی بەهێز بەستویەتی و کڵۆبووە، نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆتە هۆی بەستنی نزیکەی 800 کیلۆمەتر لە ڕووباری زەرد لە ناوچەی نینگسیا و مەنگۆلیا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک