ڕۆژانە خواردنی 15 دەنک فستق چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

تاتیانا رازوموفسکایا پزیشکی پسپۆر لەبواری خۆراکدا ڕایگەیاند: فستق سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ دڵ و دەمارەخوێنەکان هەیە و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.

فستق ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە 100 گرام فستق نزیکەی 560-550 کالۆری تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە چەرەسە زۆر سوودبەخشەکان، چونکە یارمەتی کرداری هەرس و باشترکردنی کردارەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەدات.

6 أضرار خطيرة يسببها الإفراط في تناول الفستق | الكونسلتو

فستق سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین بی حەوتە یارمەتی هەڵمژینی پڕۆتین و سووتانی چەوری دەدات، چونکە کاتێک پڕۆتین لە جەستەدا کەم بێت کێشەکانی پێست، قژ و خەمۆکی دەردەکەون، هەروەها کەمی پڕۆتین هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا.

فستق ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەدەن، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی فستق پێویستە ڕۆژانە 15 دەنک بخورێت، لە منداڵیشدا حەوت دەنک، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە ئاگاداریەوە بدرێت بە منداڵ، چونکە بەشێکی زۆر لە منداڵان هەستیاریان پێی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا